ڕێبه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنیا ڕادۆڤان كاراجیچ ڕازی نه‌بوو تۆمه‌تی جینۆسـایدی ئاڕاسـته بكرێت له‌مه‌ڕ شه‌ڕه‌كانی هه‌رێمی به‌ڵكان له نه‌وه‌ده‌كاندا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز كاراجیچ له به‌رده‌م دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌كانی جه‌نگی لاهای ئاماده‌بوو و به دادگای گوت كه پارێزه‌ری له خۆی ده‌كات و ده‌سـتی بۆ ئه‌و پارێزه‌ره‌ی كه دادگا دایناوه ڕاوه‌شـاند.
دادگا 11 تۆمه‌تی ئاڕاسـته‌ی به‌ڕێـز كاراجیچ كرد سـه‌باره‌ت به جینۆسـاید و تاوانه‌كانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی بۆ گوایه ڕۆڵی دڕندانه‌ی دژی كه‌سـانی نا سـربی له میانه‌ی شه‌ڕی بۆسـنیا و هێرزه‌گۆڤین له نێوانی سـاڵی 1992 بۆ 1995. دادگا مۆڵه‌تی 30 ڕۆژی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاراجیچ داناوه.
شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز كاراجیچ گه‌یشـته لاهای دوای 9 ڕۆژ له ده‌سـتگیركردنی له به‌لگراد له لایه‌ن پـۆلیسی سـربسـتانه‌وه. كاراجیچ بۆ ماوه‌ی 12 سـاڵه له لیسـتی هه‌ره تاوانبارانی جیهاندایه و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌شـێـك له‌و ماوه‌یه‌ی له به‌لگراد به‌سه‌ر بردووه و تیایدا به ڕیشـێـكی درێژ و پـرچێـكی سـپی درێژه‌وه ده‌موچاوی خۆی شـاردبۆوه، به‌ڵام له دادگای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا به قاتێـكی تۆخ و ڕیش تاشـراویـیه‌وه ده‌ركه‌وت.