سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت دوو نوێنه‌ری ڕه‌وانه‌ی توركیا كردووه بۆ وتووێـژی ناڕاسته‌وخۆی زیاتر له‌گه‌ڵ سـوریادا.
له مانگی پـێنجدا ئیسـرائیل و سـوریا ده‌سـتیان به ئاخافتن كرد له ڕێـگه‌ی نوێنه‌رانی توركه‌وه، وه ده‌سه‌ڵاتداران پـێشـبینی كه‌وتنه‌گه‌ڕی خولی چوارهه‌می وتووێـژه‌كان ده‌كه‌ن له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێشـتا نوێنه‌رانی ئه‌و دوو لایه‌نه له مێژ دوژمنه ڕاسـته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵام ده‌ڵێن له داهاتوویـیه‌كی نزیـكدا ڕه‌نگه ئه‌و هه‌ڵوێسـته بگۆڕێت.
له لای خۆیه‌وه باڵوێزی سوریا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا عیماد مسـته‌فا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئێسـتا كاتی كۆتایی هێنان به ڕه‌وشی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسـرائیلدا هاتووه و شـیانی ڕێـكه‌وتنی ئاشـتی نێوان ئیسـرائیل و سـوریا و لوبنان هه‌یه.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسـرائیل به ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسـرائیلیـیان ڕاگه‌یاند كه سـوریا هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه بۆ نیشـاندانی ڕژدی سه‌باره‌ت به ڕێـكـه‌وتنی ئاشـتی.
شـایانی باسه بابه‌تی سه‌ره‌كی وتووێـژه‌كان به‌رزایـیه‌كانی گۆلانه، ئه‌و شوێنه سـتراتیژیـیه‌ی كه له كاتی شه‌ڕی سـاڵی 1967 دا ئیسـرائیل له سوریای داگیركردبوو.