هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق به پاڵـپـشـتی له‌شـكری ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری نوێـیان ده‌سـتپـێـكرد بۆ تێـكشـكاندنی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده له یه‌كێـك له دواترین بنكه به‌هێزه‌كانیاندا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به زنجیره‌یه‌ك له هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری له ناو به‌عقوبه‌دا كه‌وتۆته‌گه‌ڕ، ئه‌و شـاره‌ی كه پایته‌ختی پارێزگای دیاله‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵـێن هێزه‌كانی عێراق خۆیان ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڵـمه‌ته‌كان ده‌كه‌ن به پـشـتیوانیـیه‌كی كه‌می هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه. هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته هاوشـێوازه‌كانی تر له جێـگاكانی تری ئه‌و وڵاته‌دا بوون به مایه‌ی دابه‌زینی زۆری ئاسـتی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌كان.
هاوكات پـۆلیسی به‌غدا باری ئاسایشـیان توندتر كردووه له‌و ده‌مه‌ی كه به سه‌دان هه‌زار شـیعه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بۆنه‌ی پـیرۆزی ئاینی به‌ره‌و مه‌زارێـكی پـیرۆزی شیعه‌كان له ناو به‌غدای پایته‌ختدا كه‌وتوونه‌ته ڕێ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی 3 هێرشبه‌ری خۆكوژی ژن به‌لای كه‌م 30 كه‌سـیان لێـكوشـتبوون، له ناویاندا منداڵانی تیا بوو.