ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی پـێناسه‌ی ڕۆژنامه‌وانی لاوی كورد سۆران مامه حه‌مه ده‌كات كه ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری كه‌ركوك تیرۆركرا، ده‌ڵێت هیچ گومانی تیادا نیـیه سـۆران مامه حه‌مه یه‌كێـك بوو له دیارترین و كاراترین ڕۆژنامه‌نووسـانی كورد له كه‌ركوك و یه‌كێـك بوو له‌و ڕۆژنامه‌وانه گه‌نجانه‌ی گۆڤاری لڤین كه ئومێدێـكی گه‌وره‌ی لـێده‌كرا، وه ئیشـه‌كانی شـایه‌دێـكی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كوڕه به‌و ته‌مه‌نه لاویـیه‌ته‌ی خۆیه‌وه هه‌م ئه‌زموونێـكی تایبه‌تی هه‌بوو و هه‌م توانا و سه‌لیقه‌یه‌كی لێوه‌شـاوه‌ی هه‌بوو له ئیشـه‌كانی. پاشـان ئه‌حمه‌د میره ده‌ڵێت ئیشـه‌كانی كاك سـۆران پـرۆفیشـناڵ و تێر و ته‌سه‌ل بوون، هه‌روه‌ها ورد بوو له هه‌ڵـبژاردنی بیرۆكه و داڕشـتنی كاره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كانیدا.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.