له هه‌وڵێـكدا بۆ به‌ره‌وپـێشـبردنی سـه‌رمایه‌داری و كارداری ئه‌مریكایی له هه‌رێمی كوردسـتان مانگی ڕابردوو شـاندێـكی بازرگانی ئه‌مریكایی به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری بازرگانی جۆن سـه‌ڵڤه‌ن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردسـتانیان كرد.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به‌ڕێز جۆن سـه‌ڵڤه‌ن ده‌ڵێت ئێمه زۆر به په‌رۆشین سه‌باره‌ت به ئاسـۆكانی كارداری ئه‌مریكایی له كوردسـتانی عێراقدا، گه‌شـته‌كه‌ی مانگی ڕابردووم بۆ ئه‌وێ تا ئێسـتا یه‌كه‌مین سه‌ردان بوو كه لێـپـرسـراوێـكی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕابه‌رایه‌تی ئه‌ركێـكی بازرگانی بۆ كوردسـتانی عێراق بكات و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی 20 سـاڵیشـدا ئه‌مه یه‌كه‌مین گه‌شـتی بازرگانیـیه بۆ عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی چاوپـێـكه‌وتنه‌كه بن و هه‌روه‌ها به‌شـێـكیشی بـبینن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایلانه‌ی سه‌ره‌وه.