جۆن مه‌ككه‌ینی پاڵێوراوی سه‌ره‌كی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ڕێ نادات به ئێران هۆلۆكۆسـتێـكی دووهه‌م له ئیسـرائیل بخولقێنێت.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی چه‌ناڵ دووی ئیسـرائیل له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕاگه‌یاند. ڕێبه‌رانی ئێران به‌رده‌وام باس له وێرانكردنی ئیسـرائیل ده‌كه‌ن له كاتێـكدا پـرۆگرامی ناوه‌كیـیان به‌ده‌ستهێناوه كه وڵاتانی خۆرئاوا گومان ده‌كه‌ن چه‌كی ناوه‌كی لێ دروست بكرێت.
مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كان بتوانن ئابڵوقه‌ی تری به‌رچاو به‌سه‌ر ئێران‌دا بـسه‌پـێنن كه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی ڕاگرتنی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی. هه‌روه‌ها ئومێدی خواست كه ئیسـرائیل هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كردن نه‌كات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هێرش بكاته‌وه سه‌ر ئێران.
مه‌ككه‌ین ئه‌و چاوپـێـكه‌وتنه‌ی سـازدا به‌ر له‌وه‌ی ڕكه‌به‌ری دیموكرات باراك ئۆباما بگاته ئیسـرائیل له دواترین ڕاوه‌سـتانیدا له گه‌شـته‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا.