ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ده‌سـتگیركردنی ڕادۆڤان كارازیچ گومانباری سـربی بۆسـنیا له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ ڕه‌نگه زه‌مینه خۆش بكات بۆ ئه‌ندامێتی سـربیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له برۆكسـل په‌سـنی ئه‌و ده‌سـتگیركردنه‌یان دا و وه‌كو هه‌نگاوێـكی گرنگ به‌ره‌و ئه‌ندامێتی سـربیا.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد كۆشـنه‌ر ده‌سـتگیركردنی كارازیچی به شـتێـكی باش ناودێركرد بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی سـربیا له وڵاتانی تری ئه‌وروپا.
پـێشـووتر وڵاتانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا به‌ربه‌سـتی هه‌وڵه‌كانیان كردبوو بۆ ئه‌ندامێتی سـربیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا له به‌شـێـكیدا چونكه به‌لگراد گومانبارانی تاوانه‌كانی جه‌نگیان ده‌سـتگیر نه‌كردبوو.
له لایه‌كی دیكه دادپـرسی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێرگی برامـمه‌رتز ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به ڕۆژێـكی زۆر گرنگ ناودێركرد بۆ قوربانیـیانی تاوانه‌كانی جه‌نگ. ناوبراو گوتی ده‌سـتگیركردنی كارازیچ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كه‌س له سه‌روو قانونه‌وه نیـیه.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپاش خۆشـحاڵیان سه‌باره‌ت به ده‌سـتگیركردنی ڕادۆڤان كارازیچ ده‌ربڕیوه.