كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا باراك ئۆباما گه‌یشـته وڵاتی ئوردن پاش سه‌ردانێـك بۆ عێراق كه دوو ڕۆژی خایاند. بڕیاره دواتر ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵای ئوردن له عه‌ممان كۆبوونه‌وه سـازبدات.
پـێشـووتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما سه‌ردانی پارێزگای ئه‌نباری له عێراق كردبوو و كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی خێڵه سـوننه‌كان سـازدابوو، ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان دابوو دژی تێرۆریسـتانی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده.
شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆباما كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی له به‌غدا ئه‌نجام دابوو، پاشـان له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه عێراقیـیه‌كان خواسـتیاری واده‌یه‌كن بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما ڕایگه‌یاند كه ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ئومێدی ده‌ربڕیبوو كه له سـاڵی 2010 دا هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشـێنـنه‌وه.