هێزه‌كانی ئاسایشی سـربیا ڕادۆڤان كارازیچی تاوانباری جه‌نگ و ڕێبه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنیایان ده‌ستگیركرد.
دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆفیسـی سه‌رۆكی سـربیا بۆریس تادیچ هه‌واڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بدات. ئێسـتا ڕادۆڤان كارازیچ له دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگ له به‌لگراد ده‌سـتگیركراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌سلیم به دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لاهای بكرێت.
دادگای لاهای ڕادۆڤان كارازیچی تاوانبار كردووه به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵ كوژی و تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی و هه‌روه‌ها تاوانی تری دڕندانه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه بۆسـنیـیه‌كان ڕژانه سه‌ر شـه‌قامه‌كانی سه‌رایڤۆ بۆ ئاهه‌نگـگێڕان. هاوكاتیش هێزه‌كانی پـۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاوبوونه‌وه تا ڕێـگه له‌و نه‌ته‌وه په‌رسـتانه بگرن كه ڕادۆڤان كارازیچ به قاره‌مانێـكی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانی داده‌نێن.
ڕادۆڤان كارازیچ بۆ زیاتر له 12 سـاڵ ڕایكردبوو. ده‌ڵێن له شه‌ڕی سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا وه‌ك ڕێبه‌ری سـربه‌كانی بۆسـنیا فه‌رمانی به كوشـتنی هه‌زاران هاوڵاتی ناسـربی داوه، له‌وانه كوشـتنه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سـاڵی 1995 ی سربرینیسا كه نزیكه‌ی 8 هه‌زار موسـڵمانی تیادا كوژرا.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كانی سـربیا ڕادۆڤان كارازیچ له ئه‌شـكه‌وتی شـاخه‌كان و شوێنی پـیاوانی ئاینی خۆی شـاردۆته‌وه و هه‌ندێ جار خۆی كردووه به قه‌ش و قژه ماش و برنجیـیه لووله‌كه‌ی سه‌ری تاشیوه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌واڵه‌كه ده‌ربڕی. كۆشـكی سـپی ڕاگه‌یاندنێـكی به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌سـتخۆشی كرد له حكومه‌تی سـربیا و ئه‌وانه‌ی ڕادۆڤانیان ده‌سـتگیكرد. هه‌روه‌ها تیادا هاتبوو ئه‌م ده‌سـتگیركردنه نیشـانه‌ی وابه‌سـته‌یی سـربیایه به هاوكاریكردنی دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سكرتێری گشـتی بان كی مون ده‌سـتگیركردنه‌كه‌ی به سـاتێـكی مێژووی دانا.