كامپـینی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردسـتانی ئێران به تایبه‌ت و له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا بۆ ئازادكردنی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و سه‌رله‌نوێ دادگایـیـكردنه‌وه‌ی به شـێوه‌یه‌كی داد و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها پـیاداچوونه‌وه به بڕیاره‌كانی زیندانیـكردنی فه‌رهادی وه‌كیلی و عه‌لی ئه‌كبه‌ری حه‌یده‌ریان ڕۆژی شه‌ممه له شـاری سـنه له به‌رامبه‌ر دادگادا خۆپـیشـاندانێـك به‌ڕێوه‌چووه كه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له تاران و شـاره جیاوازه‌كانی كوردسـتاندا تیایدا به‌شـداریـیان كردووه.
ڕۆژان كرماشـانی ڕۆژنامه‌نووس و بزاڤگه‌ری مافه‌كانی مرۆڤی كورد یه‌كێـك له به‌شـداربووانی خۆپـیشـاندانه‌كه بووه كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێـكدا له كرماشـانه‌وه به‌ره‌و سـنه ڕۆیشـتوون. ئه‌و ده‌ڵێت خۆپـیشـاندانه‌كه ئاشـتیـیانه بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:53 خوله‌كه.