كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان له ئه‌فغانسـتان 9 پـۆلیسی خۆجێی كوژراون دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی پـۆلیس ئه‌و هێزه بیانیـیانه به میلیتانه‌كانی تاڵیبان تێـگه‌یشـتبوون.
جێـگری پارێزگاری هه‌رێمی فه‌رح گوتی ئه‌و دوو لایه‌نه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هه‌رێمی ئه‌نار دێرا له یه‌كیان داوه.
كاربه‌ده‌ستانی هێزی ناتۆ و هێزی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێن له‌و ڕووداوه ده‌كۆڵـنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌ربازانی ناتۆ ده‌ڵێن به هه‌ڵه 4 مه‌دنی ئه‌فغانیـیان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه كوشـتووه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسـایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن له‌وش ده‌كۆڵـنه‌وه بزانن 3 مه‌ده‌نی تری ئه‌فغانی له هه‌رێمی پاكتیكا به‌هۆی دوو هێرشی هاوه‌نی ئه‌وان كوژراون یان نا كه هاوه‌نه‌كان له كیلۆمه‌ترێـك به‌ر له ئه‌مانجه‌كه‌یان ته‌قیـیه‌وه و 4 مه‌ده‌نی برینداربوون.
هێزی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت زۆر به‌و ڕووداوه دڵـگران بوون.