دیپـلۆماته باڵاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئێران به‌رسیڤێـكی ڕوونی نه‌داوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سـته به‌ندیـیانه‌ی پـێشـكه‌ش به تاران كراون له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی زاخكردنی ناوه‌كی.
سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا ده‌ڵێت ئه‌و به هیوایه ئێران زوو ئه‌و وه‌ڵامه‌دانه‌وه‌یه دابین بكات.
سۆلانا ڕۆژی شه‌ممه له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ وتووێـژكاری باڵای ناوه‌كی ئێران سه‌عیدی جه‌لیلی دوواوه كه ده‌ڵێت ئێران له‌و بڕوایه‌دایه زۆر له گرفته‌كان كه په‌یوه‌ندی به ناكۆكیـیه‌كانی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێرانه‌وه هه‌یه ئه‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌ردووكیان قسه‌كانیان پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو كردوون كه بۆ یه‌كه‌مین جار نوێنه‌رێكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووكان جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه ولیه‌م بێرنز تیایدا به‌شـداری بكات.
جه‌لیلی له كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌دا وتی نامه‌یه‌ك ئاڕاسـته‌ی شـاند‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه كه جیاوازی و زه‌مینه‌كانی هاوبه‌ش تیایدا باس كراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش تا ئێسـتا نه‌یویسـتووه له‌گه‌ڵ ئێران كۆبـبێته‌وه تاكو به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ڕانه‌گرێت.