له پاش ده‌یان ساڵ نه‌یاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بوش ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ڵوێسـتی نه‌رمتری به‌رامبه‌ر به ئێران نیشـان دا. سه‌رۆك بوش نوێنه‌ری باڵای ولیه‌م بێرنز سێهه‌م كاربه‌ده‌سـتی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای ڕاسـپاردووه به‌شـداری له وتووێـژه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی بكات كه ڕۆژی شه‌ممه له جنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت به به‌شـداری ئێرانیش. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت وتووێـژكاری باڵای ئێران سه‌عید جه‌لیلی به ڕه‌سـمی وه‌ڵامی وڵاته‌كه‌ی به كۆمه‌ڵه‌ی پـێشـنیازه‌كانی یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له بری ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم بداته‌وه. ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئاماده‌بوونی كاربه‌ده‌سـتی باڵای بۆ به‌هێزكردنی ڕێبازی دوو جه‌مسه‌ریـیه، پاداشـتی ئێران بدرێت ئه‌گه‌ر پـیتاندنی ڕابگرێت یانیش سـزای به‌سه‌ردا داسه‌پێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كات. له لایه‌كی دیكه‌وه پـێـنجشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانیایی گاردیان ڕایگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش بڕیاری داوه مانگی داهاتوو به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی بیرۆی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا له ئێران ڕابگه‌یه‌نێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش مه‌نووچه‌هر موتـته‌كی ڕۆژی هه‌نی له توركیا پـێشـوازی له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا كرد. ده‌بێت بڵـێن ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك بوو كه ئێران ده‌سـتی له تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی شـه‌هابی 3 دا كه توانای گه‌یشـتنی به ئیسـرائیلی هه‌یه و بیرۆكه‌ی هێرشی ئیحتمالی بۆ سه‌ر سـازگه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران به‌هێزتر كرد.
باشه له‌و ماوه‌یه چی ڕوویدا كه هه‌ڵوێستی هه‌ردوو وڵات وه‌ها گۆڕدرا؟
ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران پـێشـنیازه‌كانی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ده‌سـتهه‌ڵگرتن له پـیتاندنی یۆرانیۆم قبوڵ نه‌كرد هه‌ڵوێسـتی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چی ده‌بێت؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سـه‌له‌یه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
مه‌سـعود كودرپـور، شیكه‌ره‌وه‌ی سـیاسی له ئێران.
كه‌مالی مه‌جیدپـور، شـاره‌زای زانسـتی سـیاسی و ڕۆژنامه‌وان له هۆڵه‌ند.
ئیدریسی ئه‌حمه‌دی، شـاره‌زای سـیاسی و كاندیدی PhD دكتۆرا له‌سه‌ر ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ئێران له زانكۆی سوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 46 خوله‌كه.