وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت بڕیاری به‌شـداری نوێنه‌ری باڵای ئه‌مریكا له وتووێـژه ناوه‌كیـیه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بۆ نیشـاندانی پـشـتیوانی توندی واشـنتنه بۆ چاره‌سه‌رێـكی دیپـلۆماسی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران.
خانم ڕایس ده‌ڵێت ئه‌مریكا ئومێده‌واره هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی بۆ ئێران ڕاشـكاو بێت له میانه‌ی وتووێـژه‌كانی جنێڤ.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له واشـنتنی پایته‌خت خانم ڕایس ئه‌مانه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه ولیه‌م بێرنز ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان هاوهه‌ڵوێسـتن له هه‌وڵه‌كاندا بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یران له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
شـایانی باسه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌یشـته سوریا ڕایگه‌یاند به‌شـداریـبوونی ئه‌مریكا ڕوویه‌كی جوان به وتووێـژه‌كان ده‌دات.