عارف ته‌یفور جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێـتی كوردسـتان قایله به دواخسـتنی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به مه‌رجێـك تا كۆتایی جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بێت و یان كه هه‌وڵه‌كانی سـتیفان دیمسـتۆرا كۆتایی پـێهات و یانیش ئاماركردنێـكی گشـتی ڕوون له عێراقدا ئه‌نجام بدرێت.
پاشـان باس له شه‌رعیـیه‌تی جێـبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی دسـتوری عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و به‌نده وه‌كو هه‌موو به‌نده‌كانی ناو ده‌سـتوری عێراق وایه، وه ئه‌گه‌ر به‌وه بێت ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ جێـبه‌جێـكردنی ده‌سـتنیشـان كرابوو كۆتایی پـێهاتووه ئیتر جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌ندی 142 ی تایبه‌ت به هه‌مواركردنی ده‌سـتوریش كۆتایی پـێـبهاتایه كه ماوه‌ی چوار مانگی بۆ دانرابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌تا دوو سـاڵ و نیوی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ بووه و تا ئێستا لیژنه‌كه‌ی له كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وامه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:28 خوله‌كه.