ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ له باشوری وڵات به لایه‌نی كه‌م 24 كه‌سی كوشـتووه كه پـێنجیان پـۆلیس بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رێـكی پـۆلیس ده‌ڵێت خۆكوژه‌كه ماشـێـنێـكی پـۆلیسی له بازاڕێـكی ناوچه‌ی ده ڕاوود له هه‌رێمی ئورزگان كردۆته ئامانج و زیاتر له 30 كه‌سی تریش برینداربوون.
تا ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
شـایانی باسه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه دوای كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی هیندسـتان له كابوڵی پایته‌خت دێت، ئه‌وه‌ی زیاتر له 40 كه‌سی تیادا كوژرا.