دوای ململانێـیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ڕۆژی شه‌ممه تۆنی سـنۆی به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی پـێشـووی كۆشـكی سـپی له ته‌مه‌نی 53 سـاڵیدا گیانی سـپارد.
تۆنی سـنۆ له مانگی هه‌شـتی سـاڵی 2007 دا ده‌سـتی له كاره‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش كێشـایه‌وه، ده‌یگوت له‌به‌ر هۆی دارایی نه‌ك ته‌ندروستی وازی له كاره‌كه‌ی له كۆشـكی سـپی هێناوه.
تۆنی سـنۆ به‌ر له‌وه‌ی له كۆشـكی سـپی دابمه‌زرێت له ڕێی كاركردنی له ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی تۆڕی Fox Newsناوبانگی وه‌ك كه‌سێـكی كۆنه‌پارێز ده‌ركرد.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و له ناخیـیه‌وه زۆر به مردنی تۆنی سـنۆ غه‌مباره، گوتیشی ئه‌مریكا یه‌كێـك له دڵـسـۆزترین كه‌سـانی خۆی له‌ده‌سـتداوه.