عابد ته‌وه‌نچی كه خوێندكارێـكی پـێشـووی به‌شی ده‌روونی زانكۆی تاران بووه و حوكمی 8 مانگ زیندانی دراوه له میانه‌ی وتووێـژكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران تاوانباریان كردووه به‌وه‌ی هانی ڕای گشـتی داوه و قسه‌ی نابه‌جێی به‌رامبه‌ر به ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی كردووه. جێی باسه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیـیه عابد ته‌وه‌نچی حكوم ده‌درێت.
هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ئاماده‌كردوه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه.