ئێران دووهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ئه‌نجام دا كه بریتی بوون له موشه‌كی مه‌ودا درێژ و ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆرپیدۆ. ئه‌و موشه‌كانه له‌سه‌ر كهشـتیـیهكان له كه‌نداوی فارسی و له‌سه‌ر زه‌ویـیه‌وه ههڵـدرابوون. ئێران چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند 9 موشه‌كی تاقیكرده‌وه له نێوانیاندا موشه‌كی شه‌هاب 3 ی مه‌ودا درێژ كه 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و توانای گه‌یشـتنی بۆ ئیـسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیا هه‌یه.
هاوكارمان شـایان پاشـا به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان كردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر نه‌جده‌ت ئاكره‌یی، پـرۆفیسـۆری ئاسـایشی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای سـیاسی له نه‌رویج
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 45:34 خوله‌كه.