وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا ڕایگه‌یاند كه تاقیكردنه‌وه موشـه‌كیـیه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئێران ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه پـێویست به سـیسـتمی موشه‌كی به‌رگری پـلان بۆ كراوی ئه‌مریكا له ئه‌وروپادا ناكات چونكه موشه‌كه‌كانی تاران ئه‌و مه‌ودا درێژه‌یان نیـیه.
ڕۆژی هه‌ینی له مۆسـكۆ سێرگی لاڤرۆڤ بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه موشـه‌كه‌كانی ئێران ته‌نها مه‌ودای 2 هه‌زار كیلۆمه‌تریان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه هیچ پـێویسـتیـیهك به قه‌ڵغانی موشه‌كی به‌رگری ناكات بۆ چاودێری ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئێران یان كاردانه‌وه له به‌رامبه‌ردا.
به‌ڕێز لاڤرۆڤ گوتیشی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ئێرانه‌وه ده‌بێت له ڕێـگه‌ی دیپـلۆماسی و دانوســتاندنی سـیاسیـیه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك به هه‌ڕه‌شه‌كردن.
پـێشـووتر هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕێـكه‌وتنێـكی له پـراگ مۆركرد بۆ دامه‌زراندنی سـیسـتمی موشه‌كی به‌رگری ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی كۆماری چیـك.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ڕوسـیا دمیتری مێدڤێدێڤ له مۆسـكۆ ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی زۆر دڵـگرانه به‌و ڕێـكه‌وتنه و هۆشـداریشی دا كه مۆسـكۆ تاوتوێی ڕێ‌وشـوێنی به‌رپه‌رچدانه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و پلانه‌ی جێبه‌جێ بكات.