وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری چیك په‌یمانێـكیان مۆركرد كه ڕێ ئه‌دات به‌شـێـك له سـیسـتمی موشه‌كی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌دا دابنرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چـیـك كارڵ شـوارزنگبێرگ ڕۆژی سێشه‌ممه په‌یمانه‌كه‌یان له پـراگ مۆركرد.
ڕایس ڕایگه‌یاند په‌یمانه‌كه به بلۆكێـكی بونیادنانی گرنگی ئاسایش بۆ كۆماری چـیـك و ناتۆ و هه‌روه‌ها تێـكڕای كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت ئه‌و په‌یمانه هێشتا پـێویسـته له لایه‌ن په‌رله‌مانی چـیـكی به یه‌كسـانی دابه‌شـكراو له نێوانیاندا په‌سه‌ند بكرێت.
جێی باسه ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه 10 موشه‌كی به‌رگری له پـۆڵه‌ندا و ڕادارێـك له كۆماری چـیـك دابنێت.
وتووێژه‌كانی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌گه‌ڵ پـۆڵه‌ندا به‌رده‌وامه.
ڕوسـیا دژایه‌تی پـلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی له قه‌ڵه‌می داوه. كاربه‌ده‌سـته ئه‌مه‌ریكیـیه‌كان سـوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سـیسـتمه‌كه به مه‌به‌سـتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشـێـك له ئێرانه‌وه و نه‌ك به ئامانجی ڕوسـیا داده‌نرێت.