له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی هه‌شت وڵاتی پـیشه‌سـازی جیهان كه له ژاپـۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت سه‌رۆك جۆرج بوش له‌گه‌ڵ دمیتری مێدڤێدێڤی سه‌رۆكی ڕوسـیا كۆبۆوه و به‌ڵێن ده‌ده‌ن له پـێناو نه‌هێشـتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌كی ئێران و كۆریای باكور پـێـكه‌وه كاربكه‌ن.
هاوكات سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ناكۆكی و جیاوازیـیه‌كانیانی په‌یوه‌ست به پـلانی دابه‌سـتنی سـیسـتمی به‌رگری موشـه‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا هه‌ردوو ڕابه‌ر نه‌گه‌یشـتنه ڕێـكه‌وتنێـك.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕابه‌ری ئه‌مریكایی و ڕوسـیایی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وی نێوانیان بوو له‌و ده‌مه‌وه‌ی به‌ڕێز مێدڤێدێڤ له مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵدا پـۆسـتی سه‌رۆكی ڕوسـیایی گرته ده‌ست.
سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ڕوسیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆشـكی سـپی سـكه‌ت سـتێرنز له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپـۆنه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا فه‌خریـیه دۆسـكی و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:17 خوله‌كه.