كۆمه‌ڵێـك چه‌كدار له هه‌رێمی باشوری ئه‌فغانسـتان ئه‌ندام په‌رله‌مانێـكی وڵاتیان كوشـتووه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرســانی وڵات ده‌ڵێن له دره‌نگانێـكی ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی زهاری سه‌ر به پارێزگای قه‌نده‌هار حه‌بیبوڵڵا جان كوژرا. ناوبراو ڕابه‌رێـكی خێڵه‌كیش بووه.
نوێنه‌رێـكی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كوشـتنه‌كه‌ی حه‌بیبوڵـڵا جانی مه‌حكوم كرد.
سه‌باره‌ت به ڕووداوێـكی جودای ڕۆژی هه‌ینی پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت 10 چه‌كداری تاڵیبان له هه‌رێمی هێلماند كوژران ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و بۆمبی نێو جاده‌یه‌ی خۆیان ناشـتبوویان و به‌ر له وه‌خت پـێـیاندا ته‌قیبۆوه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی گوتیان له ئاكامی هێرشێـكی ئاسـمانی هاوپه‌یمان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له پارێزگای نورسـتانی دوره ده‌سـتی نزیـك سـنووری پاكسـتان 22 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی پـشـتڕاستكردووه، به‌ڵام گوتویه‌تی له هێرشه‌كه‌دا میلیشـیای چه‌كدار كوژراون نه‌ك خه‌ڵـكانی سـڤیل.