هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌و ڕێـكه‌وتنه سـتراتیژیـیه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مریكا و عێراق پێی بگه‌ن، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
سه‌رۆك بوش و نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له مانگی یازده‌ی ڕابردوودا بوو ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌شـیان ده‌ركرد وه‌ك ڕاگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك پـره‌نسـیپ بۆ دۆسـتایه‌تی نێوان واشـنتن و به‌غدا.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ له شـیكه‌ره‌وه وای بۆ ده‌چوون ئه‌م پـره‌نسیپانه زه‌مینه خۆشـكردنی هه‌ردوو حكومه‌ته بۆ به‌شـداریـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا. سه‌رۆك بوش وه‌ها باس له‌م ڕێـكه‌وتنه سـتراتیژیـیه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیـیه‌كی به‌رده‌وامی هه‌میشه‌یی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌بێت. كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت هه‌موو پـرۆسه‌كه به ئامانجی په‌یوه‌ندیـیه‌كی درێژخایه‌نی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ عێراقدا.
كاربه‌ده‌سـتان له واشـنتن نكوڵی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ئه‌مه په‌یمانـنامه‌بێت و ئه‌وه‌شـیان ڕوونكردۆته‌وه كه پـێوست ناكات كۆنگرسی ئه‌مریكا په‌سه‌ندی بكات و كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش ده‌ڵێن زیاتر ڕێـكه‌وتنێـكه له‌سه‌ر باری له‌شـكرسی ئه‌مریكا له عێراقدا كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 100 ڕێـكه‌وتنی له‌شـكری له‌و جۆره هه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13:41 خوله‌كه.