له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی هاوپه‌یمان 2 میلیشـیای گومان لێـكراویان كوشت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌سی تریان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌رانسه‌ری ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق ده‌سـتگیركردووه.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه‌كانیان له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی و له میانه‌ی هێرشـێك به ئامانجی تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده له عێراق 2 كه‌سـیان لێ كوشتن. ده‌شـڵێن هه‌ردوو گومان لێـكراوه‌كه په‌یوه‌ندیـیان به ڕێبه‌ره باڵاكانی ئه‌لقاعیده‌وه له عێراق هه‌بووه كه تیرۆریسـته ده‌ره‌كیـیه‌كان بۆ وڵاته‌كه ده‌گوێزنه‌وه.
هه‌ر له هه‌ڵـمه‌تێـكی دیكه له باشوری كه‌ركوك له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه‌كانیان 4 میلیشـیای گومان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه كه بریتین له یه‌كێك وا باوه‌ڕ ده‌كرێت ده‌سـتی له ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنه‌كان و ڕفاندن و هێرشه‌كانی دژ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌وه هه‌بێت.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمان هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك گومان لێـكراوی دیكه‌یان له شـاری موسـڵ ده‌سـتگیركرد.