براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ خانمی ئێرانی شیرین عه‌بادی وڵاتانی ڕۆژئاوای هۆشـداركرده‌وه له دژی ئه‌نجامدانی هێرشی له‌شـكری بۆ سه‌ر ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
له وتارێـكیدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له تاران عه‌بادی داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوا كرد كه له سه‌پاندنی سـزای ئابوری زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌شیمان بـبنه‌وه و گوتیشی كرده‌ی له‌شـكری و سـزای ئابوری ته‌نها زیان به خه‌ڵـكی ئاسایی ده‌گه‌یه‌نن و خانم عه‌بادی هانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیـیانه‌ی بۆ قه‌یارنی ناوه‌كی دا.
ئه‌م وتاره‌ی خانم عه‌بادی به بۆنه‌ی كه‌وتنه‌گه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئاشـتی نیشـتیمانیـیه‌وه هاته كایه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕێـكخراوێـكی نوێی دژ به شه‌ڕه و ناوبراو یه‌كێـكه له‌وانه‌ی دایانمه‌زراندووه به ئامانجی نه‌هێشـتنی هه‌ڕه‌شه بیـانیـیه‌كانی شه‌ڕخواز له دژی ئێران.
له سـاڵی 2003 دا خانم شـیرین عه‌بادی كه پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤه خه‌ڵاتی نۆبڵی برده‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ په‌ره‌دان به مافه‌كانی ژن و منداڵان له ئێران‌دا.