وه‌زیری ده‌ره‌وی عێراق ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قایله به‌وه‌ی كۆتایی به په‌ناپارێزی یاسایی پاسه‌وانه ئاسایشـیـیه‌كانی بیانی بهێنێت، واته ئه‌وانه‌ی له عێراقن.
ڕۆژی سێشه‌ممه هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوت واشـنتن له میانه‌ی دانوسـتاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدادا له‌سه‌ر په‌یمانـنامه‌یه‌كی درێژخایه‌نی ئاسایشیی ده‌یكات ئه‌و قایل‌بوونه‌ی خۆی باسـكردووه.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆیان لادا له‌وه‌ی باس له پـوخته و ورده‌كاری وتووێژه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام هیوای خۆیان ده‌ربڕیوه تا كۆتایی ئه‌م مانگه ڕێـكه‌وتن بێته كایه.
له لایه‌كی تریشه‌وه گه‌وره‌ترین لایه‌نی عه‌ره‌بی سـوننه هه‌نگاوێـكیان ناوه بۆ سه‌رله‌نوێ به‌شـداریكردنه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقدا كه زۆرترایه‌تی تیایدا شـیعه‌یه.
به‌ره‌ی ته‌وافوق لیسـتی ناوی پـێـنج وه‌زیره‌كه‌ی خۆی بۆ كابینه‌ی حكومه‌ت داوه‌ته ده‌سـت مالیكی كه ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراقیش ئه‌و ناوانه په‌سه‌ند بكات.