پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ماشێـنێـك له شـاری دیاله ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌م 7 پـۆلیس كوژراون و 2 ئه‌فسه‌ریش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕوویدا له كاتێـكدا پـۆلیسـه‌كان ماشێنه‌كه‌یان ده‌پـشـكنی.
تا ئێسـتا كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا عه‌مید جه‌بار موسـاعد سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری شـاری به‌سـره ڕۆژی شه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی سه‌ردانی خزم و كه‌سـوكاری داوه له ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشـیا شیعه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غدا له ئۆتۆمبیلێـكه‌وه ته‌قه‌ی لێـكراوه و كوژراوه.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی عێراق داوای ڕوونكردنه‌وه‌یان له له‌شـكری ئه‌مریكا كردووه سه‌باره‌ت به كوژرانی خزمێـكی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی كه ڕۆژی هه‌ینی له هێرشێـكدا به ده‌سـتی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له هندیـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری كه‌ربه‌لای پـیرۆز كوژرا.
كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی ده‌ڵێن هێرشه‌كه ئه‌و ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه پـێشـێل ده‌كات كه سـاڵی ڕابردوو به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی شـاری كه‌ربه‌لای له له‌شـكری ئه‌مریكا گواسـته‌وه بۆ هێزه‌كانی عێراق.