هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی شـانۆكار كاردۆ عه‌زیز كردووه.
كاردۆ عه‌زیز ده‌ڵێت شـانۆ خۆی له قه‌یراندا نیـیه، بگره شـانۆ و شـانۆكار له قه‌یراندایه، چونكه هه‌ندێ جار شـانۆكارانی ئێمه ده‌چنه ناو بواره‌كانی تری هونه‌ره‌وه، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی دراما و ئیشـكردن له ناو فلیمسـازیدا، ئه‌مه بۆخۆی وا ده‌كات كه‌مینه‌یه‌ك له ناو شـانۆدا بمێنـنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فا‌یله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:44 خوله‌كه.