شـاری یوینتی سـتانی نیوهامشه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تیایدا ڕۆژی هه‌ینی یه‌كه‌مین هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌شی پاڵێوراوانی دیموكرات باراك ئۆباما و هێله‌ری كلنتن وه‌ك سـنبوڵێـكی هاوئاهه‌نگی له خۆده‌گرێت.
هه‌ردوو سـیناتۆری ئاماژه پـێـدراو له‌و ده‌مه‌ی خانم هێله‌ری كلنتن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی خۆی ڕاگرت هه‌ردوو لایان پـێـكه‌وه كار له‌پـێناو یه‌كخسـتنی لایه‌نگرانیان ده‌كه‌ن. هه‌ردوو پاڵێوراو له میانه‌ی ده‌نگدانی به‌رایی له مانگی یه‌كی ئه‌مسـاڵدا له شـاری یونیتی سـازدرا هه‌ر یه‌كه‌یان 107 ده‌نگیان به‌ده‌سـتهێنا.
له لایه‌كی تره‌وه جۆن مه‌كـكه‌ینی به‌ربـژاری حزبی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی له كارخانه‌ی ماشـێـنی ناسـراو به جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز له سـتانی ئۆهایۆ له‌گه‌ڵ كرێـكار و كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه كۆده‌بێته‌وه.
به‌ڕێز مه‌ككه‌ین وا له هه‌وڵ و كۆشه‌شی ئه‌وه‌دایه سـیاسه‌ته‌كانی ئابوری خۆی له هاوڕێی كۆماری سه‌رۆك جۆرج بوش جودا بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و سـاته‌ی ئابوری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به كاتێـكی دژوار و سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕاپـرسـینێـكی نوێ ئه‌وه ده‌رده‌خات سیناتۆر ئۆباما له چوار سـتانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له پـێش جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماریـیه.