دوای چاوه‌ڕوانیـیه‌كی دور و درێژ كۆریای باكور چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی خۆی ئاشـكرا كرد، وه له به‌رامبه‌ردا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی دایه‌وه به لابردنی سـزا بازرگانیـیه‌كانی سه‌ر پـیۆنگ‌یانگ و هه‌روه‌ها نیازی لابردنی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له لیستی ڕه‌شی تێرۆریزمدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكور ده‌ربڕی، كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و زانیاریانه‌یان دایه ده‌سـتی كاربه‌ده‌سـتانی چینی.
شـایانی باسه چین میوانداری دانوسـتاندنه‌كانی شه‌ش وڵاتی تایبه‌ت به چه‌كداماڵینی كۆریای باكور له چه‌كی ناوه‌كی ده‌كات.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت له ئاشـكراكردنی كۆریای باكور بۆ چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه قسه‌ی كرد و گوتی ئه‌مه هه‌نگاوێـكی گرنگ بوو كۆریای باكور نای و واشـنتن له به‌رامبه‌ردا دوو كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، ئه‌ویش لابردنی ئه‌و سـزا بازرگانیـیه دور و درێژانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها ده‌سـتكردن به پـرۆسه‌ی لابردنی ئه‌و وڵاته له لیسـتی ڕه‌شی تێرۆریزمدا. له ماوه‌ی 45 ڕۆژی داهاتووشدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی كۆریای باكور هه‌ڵده‌سـه‌نگێنێت به‌ر له‌وه‌ی له لیسـته‌كه لای بدات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن ڕاپـۆرتێـكی له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:15 خوله‌كه.