خێرخوازانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رلین به‌ڵێنیان دا به دابینكردنی زیا له 200 ملیۆن دۆلار بۆ پـرۆژه‌كانی به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پـۆلیس و ده‌زگا قانونیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
كاربه‌ده‌سـتێـكی ئه‌ڵمانیا گوتی كۆمه‌كی 242 ملیۆن دۆلاری له‌و كۆنفرانسه یه‌ك ڕۆژیـیه‌ی سێشه‌ممه‌دا له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا زیاترێـك بووه. به‌شـداربووان ئومێده‌واربوون نزیكه‌ی 184 ملیۆن دۆلار بۆ پـرۆژه‌كانی ڕاهێنانی پـۆلیس و باڵه‌خانه‌ی گرتووخانه‌كان و بنیادكردنه‌وه‌ی دادگاكان كۆبكه‌نه‌وه.
زیا له نێردراوی 40 وڵات له‌و كۆنفرانسه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌بوون كه هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌سـتین سه‌لام فه‌یاض و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل تزیپی لیڤنی به‌شـداریـیان تیادا كردبوو.