سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی به‌م زووانه ده‌ستده‌كه‌ن به هه‌ڵمه‌تێـكی دژ به یاخیبووان له هه‌رێمی دیاله.
به‌ڕێز مالیكی ئه‌و قسـانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری عه‌مماره‌ی باشور كرد كه له‌وێ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری عه‌شیره‌ته‌كاندا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ربازانی عێراقی و ئه‌مریكی هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكریـیان دژ به توندڕه‌وانی سوننه و شیعه له به‌سـره و گه‌ڕه‌كی شـاری سه‌دری به‌غدا و شـاری موسڵ ده‌سـتپـێـكردووه.
دیاله به مه‌ترسیدارترین شوێنی وڵاته‌كه داده‌نرێت.
جێی باسه وته‌كانی به‌ڕێز مالیكی ڕۆژێـك پاش ئه‌وه هات كه ژنێـكی خۆكوژ خۆی ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا 15 كه‌سی كوشت و 40 كه‌سی تریش برینداربوون.