كاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن شه‌ڕی نێوان لایه‌نگرانی حكومه‌تی وڵاته‌كه و ڕكابه‌ره‌كانیان بۆته مایه‌ی كوژرانی 4 كه‌س و برینداربوونی به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌سی تریش.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌نگی ته‌قه و زرمه‌ی ته‌قینه‌وه دانیشـتوانی شـاری ته‌رابلوسی باكوری لوبنانی به ئاگا هێنا، وه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆی هه‌ڵایسانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان سـوننه‌كانی لایه‌نگری حكومه‌ت و چه‌كداره عه‌له‌ویـیه‌كانی لایه‌نگری حزبوڵڵای لوبنان نه‌زانراوه.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ده‌ڵێن سه‌ربازه‌كانی حكومه‌ت له ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و شه‌ڕه‌كه‌ش هێور بۆته‌وه.
شه‌ڕێـكی ئاینزایی هاوشێوه له مانگی ڕابردوودا بووه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لوبنان بكه‌وێته‌وه ناو شه‌ڕێـكی تری ناوخۆیـیه‌وه، به‌ڵام كۆمكاری عه‌ره‌ب ناوبژی هێنانه كایه‌ی ڕێـكه‌وتنێـكی كرد له نێوان لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌دا به مه‌به‌سـتی كۆتایی هێنان به 18 مانگی قه‌یرانی سـیاسی لوبنان.