وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی هوشیار زێباری له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا باسی له گفتوگۆكانی شاندی عێراقی له‌گه‌ڵ گه‌وره كاربه‌ده‌ستان و ئه‌ندامانی كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكی كرد.
ئه‌م كۆبونه‌وانه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێن. له‌م كۆبونه‌وانه‌دا باس له كێشه‌كانی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوری و پشتگیریكردنی ده‌زگا دیموكراسییه‌كانی عێراق و هه‌روه‌هاش ڕێكه‌وتنی ئاسایشی و كاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراقیش كرا.
به‌ڕێز زێباری ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردۆته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی داكۆكی له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ڕێكه‌وتنێكی دوولایه‌نه‌ی نێوان دوو ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.