ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی پاراستنی عیراقی له دژی چه‌کدارانی شیعه رۆژی پێنجشه‌ممه له باشووری ووڵات ده‌ستیپێکرد.
ئۆپه‌راسیۆنه‌که له پارێزگای میسان و پایته‌خته‌که‌ی، که شاری عه‌مماره‌یه، به‌رێوه‌ده‌چێت.كۆمانداره‌کانی له‌شکری ئه‌مریکی ئه‌و ناوچه‌یه به بنکه‌ی به قه‌چاغهێنانی چه‌ک له ئێرانه‌وه ناو ده‌به‌ن. پارێزگای میسان پێگه‌یه‌کی به‌هێزی ئۆلداری توندرێی شیعه موقته‌دا سه‌در و گروپی چه‌کداری له‌شکری مه‌هدییه.
ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای میسان دواترین هه‌وڵی سه‌رۆک وه‌زیری عیراقی نوری مالکییه بۆ به‌رسنگگرتنی چه‌کدارانی شیعه و دوابه‌دوای ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌یه له شاری به‌سرای باشووری عیراق و شاری سه‌در له به‌غدا.
له باکووری عیراق و له ئۆپه‌راسیۆنێکی دژی گروپی ئه‌لقاعده له عیراق 22 تیرۆرستی گومان‌لێکراو له لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌ستگیر کران.