ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی خۆی راگه‌یاند به‌رامبه‌ر به رێکه‌وتنێکی ئاگر به‌ست، به ناوبژی میسر، له‌گه‌ل گروپی چه‌کداری حه‌ماسی فه‌له‌ستینی.
به‌لام کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی گومانیان هه‌یه
که ئه‌م ئاگربه‌سته سه‌ربگرێت.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئیهۆد ئۆلمێرت رۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و هیواداره رێکه‌وتنه‌که سه‌رکه‌توو بێت، به‌لام فه‌رمانی به له‌شکری ئیسرائیلی داوه که له ئاماده‌باشیدا بێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر غه‌ززه ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌که سه‌رنه‌گرێت.
له غه‌ززه رێبه‌ری حه‌ماس ئیسماعیل هه‌نییه گوتی هه‌موو گروپه فه‌له‌ستینیه‌کان پا‌به‌ندن به رێکه‌وتنی ئاگربه‌ست و هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر ئیسرائیل راده‌گرن.
به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش، ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری و هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر غه‌ززه راده‌گرێت. ئیسرائیل هه‌روه‌ها دوای سێ رۆژ له ده‌ستپێکردنی ئاگربه‌سته‌که، ده‌ست ده‌کات به هه‌ڵوه‌شاندنی ئابلوقه‌دانی غه‌ززه.