دادگای باڵای ئه‌مریكا بۆ جاری سێـیه‌م به پـێچه‌وانه‌ی خواستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
سه‌رۆك بوش له مه‌سه‌له‌ی گیراوانی ناو زیندانی گوانتانامۆ به‌ی بڕیار ده‌دات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 5 به‌رامبه‌ر 4 دادوه‌ری دادگای باڵا ده‌نگیان دا بۆ بڕیارێـك كه ده‌ڵێت ئه‌و بیانیـیانه‌ی گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به تێرۆریزمه‌وه هه‌بووبێت و له بنكه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له گوانتانامۆ به‌ی كوبا ده‌ستبه‌سه‌رن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوا له دادگا سڤیلیـیه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن به دۆزه‌كانیان بچێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك بوش له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیاوه به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و وابه‌سـته‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵا ده‌بێت، به‌ڵام گوتیشی ئه‌مه مانای ئه‌وه نیـیه ئه‌و ده‌بێت په‌سه‌ندی بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی دادگاكه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه زۆر دابه‌ش بووه و ئه‌و زۆر به توندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه كه له دژی بڕیاره‌كه بوون. گوتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی تاوتوێی مه‌سه‌له‌كه ده‌كات و بڕیار ده‌دات ئایا ده‌ركردنی یاسای تر پـێویسته یان نا.
جێی ئاماژه پـێـكردنه دوای دوو بڕیاره‌كه‌ی پـێشـووی دادگای باڵا له‌باره‌ی گیراوانی گوانتانامۆ به‌ی، كۆشـكی سـپی و كۆنگرس كه‌وتنه جموجۆڵ بۆ گۆڕینی یاساكان تا هه‌موو ڕێـگایه‌ك له به‌رده‌م جێبه‌جێـكردنیاندا بگرن.
شــایانی باسه زیندانی گوانتانامۆ به‌ی له سـاڵی 2002 دا كرایه‌وه و نزیكه‌ی 270 پـیاوی لێ ده‌سـتگیركراوه كه گومان ده‌كرێت تێرۆریست بن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ئال په‌سن له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:22 خوله‌كه.
دادگای باڵای ئه‌مریكا ده‌ڵێت دادگا سڤیلیـیه‌كان ده‌توانن به دۆزی گیراوانی گوانتانامۆ به‌ی بچنه‌وه
- Al Pessin