وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نزیكه‌ی 80 وڵات و لایه‌نی پاره به‌خشی نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌ڵێنی بڕی 14 ملیار دۆلاریان دا وه‌كو كۆمه‌كی زیاتر بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وڵاتی ئه‌فغانسـتانی به شه‌ڕ كاول بوو له‌م پـێنج سـاڵه‌ی داهاتوودا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی كۆنگره‌ی په‌خشـداراندا له پاریس خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا لۆرا بوش ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به پـتر له 10 ملیار دۆلاری كۆمه‌ك و یارمه‌تی به‌شـداری ده‌كات.
له نێو به‌ڵێنه‌كاندا به‌ریتانیا و بانكی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ریه‌ك به‌ڵێنی 1.1 ملیار دۆلاریان دا و ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج هه‌ریه‌ك به‌ڵێنی 600 ملیۆن دۆلاریان دا و فه‌ره‌نسـاش بڕی یارمه‌تیـیه‌كانی كرد به دوو هێند بۆ 165 ملیۆن دۆلار.
هاوكات چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان داوایان له حكومه‌تی ئه‌فغانی كرد كه كاری توندتر بگرنه‌به‌ر بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بونیادنانه‌وه بنكۆڵ ده‌كات.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان حامد كارزای داوای 50 ملیار دۆلاری كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه له ماوه‌ی پـێـنج سـاڵی داهاتوودا بۆ پـشـتیوانی له ئاسایش و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری.
به‌ڕێز كارزای دانی به گه‌نده‌ڵیدا نا و گوتیشی چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و كۆمه‌كانه به هێندی گه‌یشـتنیان به ئه‌فغانستان گرنگه.