سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش له ئه‌ڵمانیایه بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا
ئه‌نگێلا مێركڵ.
به‌ڕێز بوش و ڕاوێـژكار مێركڵ بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه باس له چه‌ندین مه‌سه‌له بكه‌ن، له ناویاندا به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران، ئه‌فغانسـتان و گۆڕانی كه‌ش‌وهه‌وا.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ئه‌لمانیا هاوكاته له‌گه‌ڵ 60 هه‌مین سـاڵیادی دانانی پلانی مارشـاڵ كه هه‌وڵێـكی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بوو بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لی ئه‌ڵمانیا پاش سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان له دووهه‌م شه‌ڕه‌ی جیهانیدا.
له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز بوش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سلۆڤینیا كۆبۆوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌كه‌دا سه‌رۆك بوش گوتی پـێویسـته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا هێز و تواناكانیان هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئێران له دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی.
به‌ڕێز بوش سوپاسی ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد بۆ یارمه‌تیـیه‌كانیان له عێراق و ئه‌فغانسـتان.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ئه‌ڵمانیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا وڵفسن له به‌رلینی پایته‌خته‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان هێرۆ زه‌نگه‌نه و به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:16 خوله‌كه.