جۆن مه‌ككه‌ینی كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌ڵێت باراك ئۆبامای نه‌یاری
دیموكرات ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك هه‌ڵبـبژێردرێت ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی باج كه ئه‌وه‌ش نه‌خشه‌یه‌كه به گوته‌ی مه‌ككه‌ین زیان به كارداری ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌ككه‌ین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن كۆمپانیا بچووكه‌كان له واشـنتن به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند نه‌خشه‌ی ئۆباما بۆ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی پلانی سه‌رۆك بوش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باج ده‌بێته هۆی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی باج له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مه‌وه.
ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له پـشـتیوانكردنی مه‌ككه‌ین بۆ به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی سه‌رۆك بوش گرتبوو و ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش له ڕووی دارایـیه‌وه" هه‌ره نابه‌رپـرسیارترینه له مێژوودا."
مه‌ككه‌ین هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا به په‌یڕه‌ویـكردنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی كه ده‌ڵێت یارمه‌تی ئه‌دات نێردراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بهێڵێتـه‌وه.
ئۆباما ده‌ڵێت ده‌خوازێت ده‌سـكاری ڕێـكه‌تنـنامه‌ی بازرگانی ئازادی ئه‌مه‌ریكای باكور و له‌گه‌ڵ مه‌كسـیـك و كه‌نه‌دا بكات كه زۆربه‌ی كرێـكاره ئه‌مه‌ریـكیـیه‌كان به گواسـتنه‌وه‌ی كار و پـیشه بۆ وڵاتانی دیكه تاوانباری ده‌كه‌ن.