سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ‌ده‌كه‌وێت له گه‌شـتێـكی
یه‌ك هه‌فته درێژخایاندا به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی هاوكاری نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپادا.
به‌ڕێز بوش له سـلۆڤانیاوه ده‌سـت به سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كات كه تیایدا ڕۆژی سێشه‌ممه به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی سـاڵانه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات. هه‌روه‌ها له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و ڤاتیكانیش ڕاده‌وه‌سـتێت.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا داوا بكات له ئه‌وروپا یارمه‌تی ئه‌فغانسـتان بده‌ن و زیاتر فشـار بخه‌نه سه‌ر ئێران، كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی تاوانباری ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی. ئێرانیش ده‌ڵێت مه‌به‌ستی پـرۆگرامه‌كه‌ی ئاشـتیـیانه‌یه.
بڕیاره ئه‌و وتووێژانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش هه‌روه‌ها پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانكاری كه‌ش‌وهه‌واش بگرێته‌وه.