سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت جارێـكی دیكه باسی له شـیانی ئه‌نجامدانی
هێرشـێـكی گه‌وره‌ی له‌شـكری بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌ماس كرد.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتی ئیسرائیل نزیـكبۆته‌وه له ئه‌نجامدانی كردارێـكی له‌شـكری توند بۆ ڕێـگه‌گرتن له هه‌ڵـدانی ڕۆكێت له لایه‌ن میلیشیا فه‌له‌ستینیـیه‌كانه‌وه له غه‌ززه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
گوتیشی شـكسـتهێنانی هه‌وڵه‌كانی گه‌یشـتن به ئاگربه‌سـتێـك له غه‌ززه دوای چه‌ندین مانگ له ناوبژیوانی میسر ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه داگیربكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌م لـێدوانانه‌ی دا پاش ڕۆژێـك له هێرشێـكی خومپاره له لایه‌ن میلیتانه‌كانی حه‌ماسه‌وه بۆ سه‌ر كێڵـگه‌یه‌كی هه‌ره‌وه‌زی له باشوری ئیسرائیل و كوژرانی یه‌ك كه‌س.