وڵاتی ئیمارات به‌نیازه له‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوودا باڵوێزێـك ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات، ئه‌و
كاره‌ی كه ده‌بێت به یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌لایه‌ن وڵاتێـكی عه‌ره‌بیـیه‌وه بنرێت له‌م چه‌ند سـاڵه‌ی دوایـیدا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نهه‌یـیان ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشتڕاستكرده‌وه.
شێخ عه‌بدوڵڵا گوتیشی ئیمارات ئومێده‌واره له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا باڵوێزخانه له به‌غدا بكاته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا به‌ڕێز ئه‌لمالیكی په‌سـنی ئه‌و بڕیاره‌ی ئیماراتی دا.
شـایانی باسه شێخ عه‌بدوڵڵا یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتداری باڵای عه‌ره‌به له ناوچه‌ی كه‌نداوه‌وه سه‌ردانی به‌غدا بكات له‌وه‌ته‌ی ده‌سـپێـكردنی شه‌ڕی عێراق له سـاڵی 2003 دا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو كردووه كه پـشـتیوانی زیاتر بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌ربـبڕن و په‌یوه‌ندی دیپـلۆماتی له‌سه‌ر ئاسـتێـكی بڵند له‌گه‌ڵ به‌غدادا دابمه‌زرێنن.
له لایه‌كی دیكه‌وه باڵوێزی ئه‌مریكا له به‌غدا ڕایان كرۆكه‌ر له واشـنتنی پایته‌خت ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا نیازی دامه‌زراندنی بنكه‌ی له‌شـكری هه‌میشه‌یی له عێراقدا نیـیه و ناشیـیه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایاند ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئاسـمانی عێراقدا بـسه‌پـێنێت.
له هه‌واڵێـكی تردا ڕاپـۆرتێـكی نوێی سیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش و كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی ناكۆكیـیه‌كانیان پـشتگوێ خسـتووه له‌سه‌ر زانیاریـیه‌كان له‌و ده‌مه‌ی كه زه‌میـنه‌یان بۆ شه‌ڕی عێراق خۆش ده‌كرد.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سوزان پـرسـتۆ له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:20 خوله‌كه.