كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت توركیا و ئێران هێرشی ڕێـكخراویان له دژ
سه‌رهه‌ڵـداوانی كورده‌كان په‌كه‌كه له باكوری عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
میدیای توركیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌سه‌ر زاری كۆمانداری هێزه زه‌میـنیـیه‌كان ژه‌نه‌ڕاڵ ئیلكه‌ر باسبوگ ده‌ڵێت هه‌ردوو وڵاته‌كه ماوه‌ی مانگێـكه یان دوو هیچ جۆره هێرشـێـكی ڕێـكخراویان ئه‌نجام نه‌داوه. به‌ڵام تاران و ئه‌نقه‌ره زانیاریـیان ئاڵوگۆڕكردۆته‌وه و ڕه‌نگه له دوا ڕۆژ هێرشی ڕێـكخراوی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن.
ڕاپۆرته‌كان له‌سه‌ر زاری باسبوگ تیایدا هاتووه توركیا هێرشی له سـنووره‌كانه‌وه له دژ سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه ئه‌نجامداوه له‌و كاته‌ی ئێران هێرش ده‌كاته‌وه له‌ودیو سـنووره‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق.
جێی باسه پارتی كرێـكارانی كوردسـتان یاخود په‌كه‌كه ماوه‌ی 25 سـاڵه خه‌بات له‌پـێناوی ئۆتۆنۆمی له ناوچه‌ی به زۆرینه كورده‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا ئه‌كه‌ن.
ئێران به‌ره‌نگاری كۆمه‌ڵێـكی تری كورده‌كان بۆته‌وه به ناوی پـژاك كه‌وا باوه‌ڕ ده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌لیل كایه له دیاربه‌كر و دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵ سه‌رو ڕاپـۆرتیان ناردووه، هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ڕاپـۆرته‌كه‌ی دۆریانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.