Accessibility links

خالید شوانی ده‌رباره‌ی دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ كه‌ركوك ده‌دوێت


سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ پارێزگای كه‌ركوك و گوته‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان نێچیرڤان بارازانی له‌ دوبه‌ی هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌.

خالید شوانی ده‌ڵێت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له‌ لێـدوانه‌كه‌یدا ته‌نها مه‌به‌ستی دابه‌شـكردنی پـۆسته‌ ئیداریـیه‌كانی شـاری كه‌ركوك بووه‌ نه‌ك كورسـیـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG