نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت سـاڵی 15 تا 20 ملیار دۆلار پـێویسـته بۆ ڕاگرتنی
دیارده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های خۆراك كه ملیۆنه‌ها كه‌م ده‌رامه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دووچاری برسـێتی كردۆته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه بان كی مونی سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتانی ئاماده‌بوو له كۆبوونه‌ه‌ی لووتكه‌یی جیهانی خۆراك له ڕۆما كرد به په‌له پـێـكه‌وه كاربكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، وه به شـانده‌كانی ڕاگه‌یاند " ئه‌مه شه‌ڕێـكه كه نابێت له‌ده‌سـتی بده‌ین."
جێی باسه شـانده‌ی زیا له 180 وڵاتان هه‌روه‌ها گویان له داواكاری سه‌رۆكی بانقی جیهانی ڕۆبه‌رت زۆلیـك گرت له حكومه‌ته‌كان بۆ هه‌ڵـگرتنی به‌ربه‌سـته‌كانی بازرگانی كه گوتی ئه‌و به‌ربه‌سـتانه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های كه‌ره‌سـته سه‌ره‌كیـیه‌كانی خۆراكی لێـكه‌وتۆته‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی پـرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP ڕایگه‌اند كۆمه‌كی نوێی به بڕی 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار خۆراك بۆ 75 ملیۆن كه‌س دابین ده‌كات كه هه‌نووكه له 60 وڵاتان دووچاری برسـێتی بوونه‌ته‌وه.