كاربه‌ده‌سـتێـكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌یه زیاتر
له 7 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی بهێنێته ناو ئه‌مریكاوه له ماوه‌ی چوار مانگی داهاتوودا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ئامانجێـكی دیار كردووه تا 12 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی بهێنێته ئه‌مریكاوه له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تا كۆتایی مانگی پـێـنج هاتوونه‌ته ناو ئه‌مریكاوه ژماره‌یان 4742 كه‌سه‌ن.
بۆ پـڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه و پـێكانی ئامانجه‌كه پـێویسـته مانگانه 1800 عێراقی تا مانگی نۆ بهێنرێنه ئه‌مریكاوه.
ڕێـكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ واشـنتنیان گوناهبار كردووه به‌وه‌ی خاو بووه له هێنانی په‌نابه‌ره عێراقیـیه‌كاندا.