ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵـبژاردنه به‌رایی‌یه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای درێژخایه‌نی
هاوشێوازی پـێشبڕكێی ماراثۆن كۆتایی پـێدێت، له‌و ده‌مه‌ی كه ده‌نگده‌ران له دواهه‌مین دوو سـتانی ئه‌مریكادا به‌ره‌و بنكه‌كانی هه‌ڵـبژاردن كه‌وتوونه‌ته ڕێ.
هه‌رچۆنێـك بێت له‌وانه‌یه پارتی دیموكرات كاندیدی خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به كۆتایی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتنیشـان نه‌كات.
سـیناتۆر باراك ئۆباما له پـێشـڕه‌وی ڕكه‌به‌ری سیناتۆر هێله‌ری كلنتندایه له ژماره‌ی شانده‌كانی هه‌ڵـبژاردندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا 31 شـاند‌ی هه‌ڵـبژاردنی هه‌ردوو سـتانی سـاوث داكۆتا و مۆنتانا به‌س نین بۆ به‌ده‌سـتهێنانی به‌ڕێز ئۆباما بۆ كاندیدێتی، ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له شـانده پایه به‌رزه‌كان ده‌كات بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ڕكه‌به‌ریـیه بده‌ن.
شـانده پایه به‌رزه‌كان كه بریتین له ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا ئازادن له ده‌نگداندا له كۆنفرانسی گشتی ئه‌و پارته‌دا له مانگی هه‌شتی داهاتوودا سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و پارته له‌و باوه‌ڕه‌دان كه پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی له‌و دوو سـتانه‌دا شـانده پایه به‌رزه‌كان پـشـتیوانی خۆیان بۆ به‌ڕێز ئۆباما ڕابگه‌یه‌نن و بیكه‌ن به كاندیدی پارته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی یازده‌ی داهاتوو.
ئۆباما به‌نیازه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی شه‌وی سێشه‌ممه له مینه‌سۆتا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌دژی جۆن مه‌كـكه‌ین كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بـبێت به كاندیدی كۆماریـیه‌كان ده‌سـتپـێبكات.