سـیناتۆره‌كانی پارتی دیموكراتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما خۆیان بۆ دواترین هه‌ڵـبژاردنه سه‌ره‌تایـیه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بـبنه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌یان.
كلنتن له هه‌ڵـبژاردنه سه‌ره‌تایـیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له پـورتۆ ریكۆ به زۆربه‌ی ده‌نگ بردیـیه‌وه، به‌ڵام هێشـتا له دوای ئۆبامادایه له پێشـبڕكێـكه‌دا.
ئۆباما پـێویسـتی به 50 نوێنه‌ری تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 2118 نوێنه‌ر كه پـێویسـته بۆ مسۆگه‌ركردنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی دیموكراته‌كان.
كامپینی ئۆباما دڵنیان ئه‌و ده‌نگانه‌ی پـێویسـتیانه تا كۆتایی هه‌فته به‌ده‌ستدهێنن، پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه ئیاله‌ته‌كانی ساوث داكۆتا و مۆنتانا هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.